سەرۆكی ھەرێمی کوردستان بەرەو توركیا بەڕێكەوت

"پڕۆسەی ئاشتیی و شەڕی داعش لەگەڵ ئەنقەرە تاوتوێ دەکات"

K24- ھەولێر

مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بەرەو توركیا بەڕێكەوت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی تورکیا رەوشی ناوچەكە تاوتوێ بکات.

مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بەرەو توركیا بەڕێكەوت و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمار و ئەحمەد داوودئۆغلو، سەرۆك وەزیرانی تورکیا رەوشی ناوچەكە و رووبەڕووبونەوەی چەكدارانی داعش و بەردەوامبوونی پڕۆسەی ئاشتیی لە توركیا تاوتوێ بکات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند كە ماوەیەك لەمەوبەر لە لایەن توركیاوە بە فەرمیی داوەتکراوە، بەڵام بە ھۆی سەرقاڵبوونی بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شنگال سەردانەكەی دواخستبوو.