بە ڤیدیۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گەیشتە ئەنقەرە

"میدیاكانی توركیا بە گرنگییەوە لە سەردانەكە دەڕوانن"
kurdistan24.net

K24- ئەنقەرە

مەسعوود بارازانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كەمێك پێش ئێستا گەیشتە پایتەختی تورکیا و لە لایەن بە رپرسانی باڵای توركیاوە پێشوازیی لێكرا.

مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمیی سەردانی توركیای كرد و لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە لە ئەنقەرە پێشوازیی لێكرا.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری (کوردستان٢٤) لە ئەنقەرە: سەردانەکەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەنقەرە دوو رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد دادوودئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆببێتەوە و رەوشی ناوچەكە و شەڕی دژی داعش و پڕۆسەی ئاشتیی لە توركیا تاوتوێ بكات.

پەیامنێرمان لە ئەنقەرە ئاماژەشی کرد کە: میدیاكانی توركیا بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەڕوانن و ھەوڵدەدەن زانیاریی لە بارەی ئەجندای كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشکرا بکەن.