بە ڤیدیۆ.. کوردانی نیشتەجێی ئیستەنبوڵ کوردستانیان بردووەتە شارەکە

یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی كه‌ كوردی لێ ده‌ژی بازاڕی ژنانە له‌ گه‌ڕه‌كی فاتیح‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f3c74d15-670b-4010-96f4-6392c8ebf166/15.ism/manifest

K24- Ayten Akgeyîk

به‌ ملیۆنەها کورد لە شاری ئیستەنبوڵ نیشتەجێن و سەرقاڵی ژیانی خۆیانن و له‌ چه‌ندین شوێنی ئه‌و شاره‌ كوردستانی بچۆكیان درووست كردووه‌. یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی كه‌ كوردی لێ ده‌ژی بازاڕی ژنانە له‌ گه‌ڕه‌كی فاتیح‌. له‌و بازاڕه‌ ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ دێن له‌ لایه‌ن کوردانەوە ده‌فرۆشرێن.

بازاڕی ژنان لە ئیستەنبوڵ نزیكەی 100 ساڵە درووستكراوە. لە سەرەتا ژنە كۆچبەرەکان كەلوپەلی دەستکردی خۆیان لەم بازاڕە دەفرۆشت. بەڵام ئێستا جوانكارییە دەستییەکان لێرە نابێنرێن. تەنیا ناوی ژنان لەسەر بازاڕەكە ماوە.

ئێستا زیاتر ئەو خواردنانەی كە لە شارەكانی كوردستانەوە دەهێنرێن لای فرۆشیارانی كورد لە بازاڕەکە دەفرۆشرێن. ھەرچەندە ئەم كوردستانە لێرەیە، بەڵام فرۆشیارەكان بیری وڵاتەكەیان دەكەن.

فرۆشیارێك دەڵێ: خاكەكەمان و ڵاتەكەمان لەبیر ناکەین، خۆزگە جارێكیتر بۆ وڵاتەكەمان بگەڕێینەوە ئەوكات مردن حەقە.

فرۆشیار دیکە دەڵێ: ئێمە لە شاری سێرتەوە ھاتووین تاوەكوو بۆ مناڵەكانمان نانێكی حەڵال پەیدا بكەین، ئێمە لەم شوێنە کار دەكەین.

پەنیری وان و فستقی سێرت وپارێڤی بەدلیسێ و ھەنگوینی جۆلەمێرگێ لەم بازاڕە دەفرۆشرێن. ئەو خەڵكەی دەیانەوێ خواردنی ئۆرگانی و بە لەزەت بخۆن دێنە ئەم بازاڕە. لە نێو كۆڵانەكانی بازاڕەكەدا ھەموو چینەکانی ئیستەنبوڵ دەبینرێن.

ھاوڵاتییەك: ئێمە لەم شوێنەدا یەكتر دەبینین و قسە لەگەڵ یەكدی دەكەین، لێرە بۆ ئێمە كوردستانێكی بچووكە و دڵەكانمان ئارام دەبن.