ئه‌مريكا: دواهه‌مين ناوچه‌ى هاوسنوورى توركيا و سووريا داده‌خه‌ين
K24 – به‌غدا:
ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت، دواهه‌مين ناوچه‌ى سنوورى نێوان توركيا و سووريا، كه چه‌كدارانى داعش ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتووه كۆنترۆڵ بكات.
برێت ماكگۆرك، نێرده‌ى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى به داعش، رايگه‌ياند، ئه‌وله‌ويه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كه له ئێستادا رێگرتنه له دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش له خاكى سوورياوه بۆ ناو توركيا.
ئه‌مريكا و توركيا ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتنێك بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كانى هاوسنوورى توركيا له ناو سووريا و به‌و هۆيه‌وه رێگه له جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچه سنوورييانه بگرن.
ماك گۆرك، گوتيشى: " له‌و رووه‌وه فشارى زۆرتر به‌كارده‌هێنين".
ناوبراو روونيشيكرده‌وه، ته‌نيا له سه‌دا 30ى بۆردومانه‌كانى رووسيا له سووريا چه‌كدارانى داعشييان كردووه‌ته ئامانج و سه‌دا 70ى بۆردومانه‌كانى ئه‌و وڵاته رێكخراوه‌كانى ديكه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى سووريايان كردووه‌ته ئامانج.
نوێنه‌رى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش هه‌روه‌ها گوتى: "به روونى بڵێم، بۆردومانى هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌مان له سووريا زۆر كاريگه‌ر بووه، به‌ڵام بۆردومانه‌كانى رووسيا ئامانجى ديكه‌يان هه‌بووه".
له كۆتايى ئه‌يلوولى رابردوودا رووسيا ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى چه‌كداره ميليشياييه‌كانى سووريا و مۆسكۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات به پله‌ى يه‌كه‌م داعشى كردووه‌ته ئامانج.
خۆرئاواييه‌كان، رووسيا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه گرووپه‌كانى نه‌يارى ئه‌سه‌د ده‌كاته ئامانج و سه‌رنجى له‌سه‌ر داعش چڕ نه‌كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا به‌شێك له رێكخراوه چه‌كدارييه‌كانى سووريا له لايه‌ن خۆرئاواييه‌كانه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.