"بارزانى هه‌موو هه‌وڵى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى داهاتووى كورد بنياتبنێت"
K24 – واشنتن:
شاره‌زا له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ستيڤن تێرنه‌ر، له ستۆديۆى واشنتنى كوردستان 24ه‌وه به‌شدارى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى كوردستان 24 كرد و رايگه‌ياند، بارزانى هه‌موو هه‌وڵى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى داهاتووى كورد بنياتبنێت.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌مريكاييه، له باره‌ى ئاڵۆزييه‌كانى نێوان رووسيا و توركياوه رايگه‌ياند، توركيا و رووسيا ململانێيه‌كيان كه‌وتووه‌ته نێوان و به هاوكارى نێوانيان ده‌كرێت باشتر له دژى داعش بوه‌ستنه‌وه، پێموايه به بێ تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش ناتوانرێت هه‌نگاوى باش بنرێت و گرنگه بزانرێت چۆن ئه‌و ململانێيه كۆتايى پێبهێنرێت..
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئيمارات و سعوودييه و توركيا ناوبراو گوتى: "قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سعوودييه و توركيا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوپه‌يمانييه‌تێكى باش درووست بكه‌ن و ئيداره‌ى ئۆباماش به‌و هه‌نگاوانه خۆشحاڵه".
ستيڤن تێرنه‌ر، باسى له رۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له ناوچه‌كه‌دا كرد و گوتى: "پێم وايه سه‌رۆك بارزانى كه هه‌موو هه‌وڵى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى داهاتووى كورد دابين بكات و زۆر گرنگى به ئاسايشى كوردستان ده‌دات و ئه‌وه شتێكى زۆر گرنگه بۆ سه‌رۆك بارزانى".
ئه‌و شاره‌زايه له وه‌ڵامى پرسياره‌كانى بێژه‌رى كوردستان 24 دلۆڤان عيماده‌دين، له باره‌ى ناردنى هێزى زه‌مينى ئه‌مريكا بۆ ناوچه‌كه، گوتى: "پێم وانييه ئه‌مريكا ناچار بكرێت سه‌رباز بنێرێت بۆ شه‌ڕى داعش به شێوه‌ى راسته‌وخۆ و له رووى سياسييه‌وه كاريگه‌رى هه‌بێت باشتره بۆ كۆتايهێنان به ململانێى ناوچه‌كه".
روونيشيكرده‌وه، "ئيداره‌ى ئۆباما پێى باش نييه به شێوه‌ى سه‌ربازى به‌شدار بێت و پێشتر ئه‌و ئه‌زموونه هه‌بووه و سه‌ربازمان نارد بۆ له‌ناوبردنى رژێمى به‌عس".
ئه‌و پێى وايه "گرنگه" ئه‌مريكا چه‌ك به شێوه‌ى راسته‌وخۆ بۆ پێشمه‌رگه بنێرێت و گوتى: "ئه‌وه به دڵنياييه‌وه باشتره له ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ عێراق و سووريا، به‌ڵام نايه‌وێت راسته‌وخۆ حكومه‌تى به‌غدا توڕه بكات و ئه‌مريكا نايه‌وێت رووسيا و ئێران و حزبوڵڵا هه‌ست به مه‌ترسى بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مريكا له ململانێكانى عێراق ده‌ترسێت و ترسى ئه‌مريكا له كه‌وتنى يه‌كجاره‌كى عێراقه و ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه ناردنى چه‌ك به راسته‌وخۆ بۆ پێشمه‌رگه ململانێكان قووڵبكاته‌وه و له لاوازى عێراقدا ئێران زياتر ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا و ئه‌مريكا ترسى له ئێرانه و له به‌رامبه‌ريشدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تێكى به‌هێزه و ناكه‌وێت".
ده‌قى وته‌كانى ستيڤن تێرنه‌ر: