ئاڵۆزیی لە نێوان توركیا و رووسیا سەریھەڵدایەوە

بەھۆی دەستبەسەرکردنی تیمێكی رۆژنامەوانیی رووسەوەیە لە تورکیا

K24

لە دوای دەستگیركردنی تیمێكی رۆژنامەوانیی رووس لەسەر سنووری نێوان سووریا و توركیا ئاڵۆزییەکانی نێوان رووسیا و توركیا سەر لە نوێ سەریانھەڵدایەوە.

وەزارەتی دەروەی رووسیا ئەم رووداوەی شەرمەزار كرد و لە راگەیانداروێكدا كە لە لایەن ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی رووسیا بڵاوكرایەوە گوتی: "ئەم كردەوەی توركیا شەرمەزار دەكەین و ئەو رەفتارەی كە لەگەڵ راگەیاندنكارانی ئێمە دەكرێت جێگەی قبوولكردن نییە“.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەوەشی خستەڕوو كە تیمێكی بەرنامەی (پەیامنێری تایبەت)ی كەناڵی رووسیا -1 لە پارێزگای ھەتای ھاوسنوور لەگەل سووریا بەرەو پارێزگای ئەنتاب (دیلۆک) دەچوون لە لایەن ھەندێك كەسی نەناسراو بە جلوبەرگی مەدەنیی دەستگیركران.

وەزارەتی دەرەوی رووسیا ئاماژە بەو زنجیرە رووداوەی ھاوشێوە دەدات كە تێیاندا "توركیا مافی رۆژامەوانان و راگەیاندنكارانی نێوخۆیی و دەرەكیی پێشیڵكردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگاوەری رووسیا لە لایەن تورکیاوە لە ئاسمانی سنووری هاوبەشی نێوان سووریا و تورکیا، مانگی رابردوو پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ ئاڵۆزبوونە.