راوکردنی ئاژەڵە کێوییەکانی گەرمیان پەرەی سەندووە

" لە ھەندێ ناوچە بەھۆی راوکردنەوە ئاسکەکان خەریکە بە تەواوی لە ناوەدەچن “

K24- ھەرێم جاف

ماوەیەکە دیاریدەی راوکردنی ئاژەڵە کێوەییەکان بە تایبەت ئاسکەکانی دەڤەری گەرمیان لە باشووری کوردستان سەریھەڵداوەتەوە و بە شێوەیەک مەترسیی لەناوچوونی ئەو ئاژەڵانەی لێ دەکرێ.

نەقیب ئیبراهیم محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێ:

"راوکردنی ئاژەڵە کێوییەکان بەردەوامە لە سنوورەکە لە ھەندێ ناوچە بەھۆی راوکردنەوە ئاسکەکان خەریکە بە تەواوی لە ناوەدەچن و لە ناوچەکانی کفری و قەراغ و خانەقین و بناری بەمۆ رۆژانە ئاسکەکان راو دەکرێن ئەو راوچیانەش لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن، بەڵام بەھۆی نەبوونی سزایکی قورس لە دادگاکان دوای ئازادکردنیان راوچییەکان دیسان دەست بە راوکردن دەکەن".

" لە ھەندێ ناوچە بەھۆی راوکردنەوە ئاسکەکان خەریکە بە تەواوی لە ناوەدەچن “