تورکیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات عێراق جێبهێڵن

بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

K24

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە هاوڵاتیانی کرد عێراق جێبهێڵن و ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئەم بڕیارەی تورکیا چاوەڕوان نەکراو بوو، بەتایبەت هەموو ئاماژەکان بە ئاراستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە بوون لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە.

هاوکات عەلی ئەلحەکیم، باڵوێزی عێراق لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گرنگیی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیای کەمکردەوە و رایگەیاند: دانووستانەکان لە نێوان هەردوولا نەرێنین.

ئەمە لە کاتێکدایە فیتالی چورکین، باڵوێزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر رایگەیاند کە: عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سکاڵای لە دژی تورکیا تۆمار کردووە، بەڵامباڵوێزی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.