كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و نوێنه‌رانى هه‌ده‌په كۆتايى هات
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى لايه‌نه كوردييه‌كانى باكوور و هه‌ده‌په كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ريه‌ك له عوسمان بايده‌مير و ئه‌حمه‌د تورك و له‌يلا زانا و ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى باكوورى كوردستان به‌شداربوون.
كوردستان 24 له شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى هه‌ده‌په راسته‌وخۆ رووماڵى رووداوه‌كه ده‌كات.
دواى كۆتايى هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه، نوێنه‌رانى هه‌ده‌په رايانگه‌ياند، له رێگه‌ى ده‌ركردنى راگه‌يه‌ندراوێكه‌وه ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.