بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى پارته سياسييه‌كان كۆده‌بێته‌وه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى ژماره‌يه‌ك پارتى سياسى باكوورى كوردستان ده‌ستيپێكرد.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له ئه‌نقه‌ره، راسته‌وخۆ بۆ بينه‌رانى كوردستان 24 رووماڵى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى ده‌كات و ورده‌كارييه‌كانى سه‌ردانه‌كه بۆ بينه‌ران ده‌گوازێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، له ئێستادا نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كانى باكوورى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يان ده‌ستپێكردووه.
پرسى ئاشتى و هێنانه‌دى ئارامى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى دۆزى كورد له باكوورى كوردستان به‌شێكى سه‌ره‌كى ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كان.
پێشتريش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تييه باڵاكانى پارتى ديموكراتى گه‌لان، هه‌ده‌په، كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، هيچ كام له نوێنه‌رانى هه‌ده‌په زانيارييان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه رانه‌گه‌ياند و ئاشكرايان كرد، دواتر به راگه‌يه‌ندراوێكى فه‌رميى زانيارى سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.