بارزانى كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركيا ده‌هێنێت
K24 – ئه‌نقه‌ره:
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى تايبه‌ت ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، دواى كۆتايهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، ده‌گه‌ڕێته‌وه باشوورى كوردستان.
كامه‌ران حاجى، په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره، كه به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ رووماڵى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، رايگه‌ياند، دواى چه‌ند كاتژمێرێكى ديكه، بارزانى به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌هێنێت.
له ئێستادا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، له كۆبوونه‌وه‌دايه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارت و لايه‌نه سياسييه‌كانى باكوورى كوردستان.
بارزانى دوێنێ، به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، گه‌يشته ئه‌نقه‌ره.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيشدا، جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى ئاشتيى له توركيا كرده‌وه و رايگه‌ياند، پێويسته هيچ شتێك نه‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌يه‌دا.