ئه‌ردۆغان نهێنييه‌كى عه‌بادى ئاشكرا ده‌كات
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، نهێنييه‌كى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌باره‌ت به هاتنى هێزێكى تايبه‌تى توركيا بۆ ناو عێراق ئاشكرا ده‌كات.
كه‌ناڵى جه‌زيره‌ى قه‌ته‌رى به زمانى توركيى بڵاويكرده‌وه، ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێزه‌ى چووه‌ته عێراقه‌وه له 2014دا حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ربڕيوه و خۆى داوايكردووه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "هێزه توركييه‌كانى سه‌ربازگه‌ى باشيقه له 2014ه‌وه به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌وانه كراوون".
سه‌باره‌ت به سياسى عێراق و ئێرانيش له ناوچه‌كه، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، سياسه‌تى ئه‌و دوو وڵاته بووه‌ته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى گيانى تائيفى له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ئه‌نقه‌ره، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، رايگه‌ياند، ئه‌و پرسه له ئه‌ندازه‌ى خۆى زۆرتر گه‌وره كراوه و لايه‌نى كورديش دژى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌يه‌تى.