نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: پێویسته چاو له كوردستان بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یڤید ئگناتیۆس نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی، كه نووسینه‌كانی له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوده‌كرێنه‌وه، له وتارێكیدا به‌ناوی "كه‌لێنه گه‌وره‌كه‌ی سیاسه‌تی ئۆباما له شه‌ڕی دژی داعش"، ره‌خنه له سیاسه‌تی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به كورد ده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش له دوایین وتاری ئۆباما له‌جیاتی ناوهێنانی هێزه كوردییه‌كان، گوتی: "هێزه لۆكاڵییه‌كان".
نووسه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، كه له ماڵپه‌ڕی واشنتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "سیاسه‌تی ئۆباما پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هێز له عێراق پشتبه‌ستن بوو به هێزی سوننه‌كان، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو ساڵه له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما، هێشتا هیچ سوودێكی نه‌بووه".
ده‌یڤید ئگناتیۆس، له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، ره‌خنه له دوایین وتاری ئۆباما گرت، كه هه‌فتانه پێشكه‌شی ده‌كات و باس له‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه ده‌كات، كه له سیاسه‌ته‌كانی ئۆبامادا هه‌یه به‌رامبه‌ر به داعش له ناوچه‌كه و ده‌ڵێت: "ستراتیژییه‌تی ئۆباما له دژی داعش، به‌كارهێنانی گورزی ئاسمانی، هێزی تایبه‌ت و هۆزه لۆكاڵییه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌و رووبه‌ره خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه، وه‌ده‌ربنرێت".
ئیگناتیۆس له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "هێزه لۆكاڵییه‌كان" له‌لایه‌ن ئۆباماوه ره‌خنه له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت و پێی وایه هێزه كوردییه‌كان ئه‌ركی خۆیان به ته‌واوی به‌جێهێناوه‌و ده‌نووسێت: "ئۆباما له‌باره‌ی كام هێزی لۆكاڵییه‌وه قسه ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هێزه كوردییه‌كانه له عێراق و سووریا، به‌ڵێ، ئه‌وان ئه‌ركی خۆیان به باشی به‌جێهێناوه له‌ناوچه كوردییه‌كان. كورد نایه‌وێت ئه‌و ناوچانه له داعش پاك بكاته‌وه كه عه‌ره‌بی سووننه‌یان تێدا نیشته‌جێیه و له‌سه‌ریشیان پێویست نییه ئه‌و كاره بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بۆ ناوچه سووننه ئایینزاكان له عێراق و سووریا، ده‌كرێت هه‌مان ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق دووباره بكرێته‌وه كه به‌هۆی دابینكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له ساڵی 1991 به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا دابینكرا، به‌و هۆیه‌وه‌ش وه‌به‌رهێنان، سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌ت، سیاسه‌تێكی چه‌سپاو له‌و ناوچه‌یه‌دا هاته ئاراوه".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، ئیگناتیۆس نووسویه‌تی :" بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه سووننه ئایینزاكان، پێویسته وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه له وڵاتێكی ونبووی وه‌ك عێراق، ستراتیژییه‌تی تێكشكاندنی داعش بنیاتبنرێت و ناوچه‌ی سوننه‌ستان دروست بكرێت".