شاره‌زایه‌كی هۆڵه‌ندی: توركیا ده‌یه‌وێت كورد ببێته جێگره‌وه‌ی رووسیا
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر ڤان ولخینبێرگ، توێژه‌ر و رۆژنامه‌وانی هۆڵه‌ندی، له باره‌ی گرنگی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، دوای گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا و بڕینی گازی سروشتی له‌لایه‌ن رووسیا، وایكردووه ئه‌و وڵاته زیاتر پێویستی به هه‌رێمی كوردستان بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی گازی سروشتی پڕبكاته‌وه.
له باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه راشیگه‌یاند، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یانه‌وێت باڵانسی هێز له‌نێوان ئێران و عێراق و كورد و سووننه‌ش له ناوچه‌كه رابگرن.
ڤلادیمێر، له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند كه ئێستا سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعشه و له‌وانه‌یه هێزی سه‌ربازی و زه‌مینی زیاتر بۆ كورد بنێرێت.
له باره‌ی گرنگیدانه‌كانی وڵاتان، له‌مدواییه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی داهاتوودا بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ، له‌وانه‌یه پێویستی به كورد هه‌بێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، داعش سنووری ناوچه‌كه‌ی گۆڕیوه‌و كوردیش توانیویه‌تی سنووری ناوچه‌كانی خۆیان كۆنتڕۆڵكردووه و ده‌یانپارێزن به‌ڵام پێشتر به‌غدا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست.