نوێترين زانيارى له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى ته‌ل ته‌مر له زارى شاهێدحاڵێكه‌وه
K24 – قاميشلۆ:
پازده هاووڵاتی له سێ ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا له رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌يان هاووڵاتى ديكه برينداربوون.
په‌یامنێرى كوردستان 24 له شاری قامیشلۆ، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ سێ تانكه‌ری بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری رۆژئاوای كوردستان ته‌قينه‌وه.
گوتيشى: یه‌كێك له ته‌قينه‌وه‌كان له نزیك شه‌قامی فه‌له‌ستین و دووه‌میان له نزیك بنكه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و شاره و سێیه‌میشیان له سه‌نته‌ری شاره‌كه ته‌قێنه‌وه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى به‌رايى، له ئه‌نجامى ئه‌و سێ ته‌قينه‌وه‌يه‌دا پازده هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌يان هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
ئه‌وه‌ش زانراوه، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتيان له‌ژێر پاشماوه رووخاوه‌كان گیریان خواردووه.
هاووڵاتى دانيشتووى ناوچه‌كه، فازڵ عه‌لى، له شارۆچكه‌ى ته‌ل ته‌مره‌وه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه نوێترين زانيارى سه‌باره‌ت به ره‌وشى ناوچه‌كه و ژماره‌ى شه‌هيد و برينداره‌كانى ئه‌و ته‌قينه‌وانه گواسته‌وه.