داوودئۆغڵۆ: رێز له سه‌روه‌رى عێراق ده‌گرين
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى ناردنى هێزى سه‌ربازى توركيا بۆ ناو خاكى عێراق، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ په‌يوه‌ندى به جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆ بايدنه‌وه كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا داوودئۆغڵۆ، رايگه‌ياندووه، توركيا رێز له سه‌ره‌رى خاكى عێراق ده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كه له‌سه‌ر خواستى ئيداره‌ى كۆشكى سپى بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ حكومه‌تى عێراق ده‌ربڕيوه له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى داعش.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه شاندێكى باڵاى توركيا نامه‌يه‌كى تايبه‌تييان گه‌ياندووه‌ته سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى.
له به‌رامبه‌ردا، كۆشكى سپى روونيكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا باسيان له ره‌وشى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى ناوچه‌كه كردووه و بايدن جه‌ختى له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كانى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كردووه‌ته‌وه.