ئێران دژى كۆنگره‌ى رياز هاته ده‌نگ

K24 – تاران:
ئێران ده‌ڵێت: ژماره‌يه‌ك له گرووپ و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانى سه‌ر به داعش له كۆنگره‌ى ريازى تايبه‌ت به به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به‌شدارييان كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى نيمچه فه‌رمى فارس، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئێران بڕواى وايه ژماره‌يه‌ك له گرووپ و رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به داعش له كۆنگره‌ى رياز، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 10ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، به‌ڕێوه‌چوو، به‌شدارييان كردووه.
دوێنێ له كۆنگره‌كه‌دا، نوێنه‌رانى ژماره‌يه‌ك پارت و گرووپ و رێكخراوى چه‌كدارى و سياسى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا رێككه‌وتن له‌سه‌ر درووستكردنى ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانى دانووستانى ئاشتيى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د.
له‌و باره‌يه‌وه، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهييان، رايگه‌ياندووه، له‌و كۆنگره‌دا ژماره‌يه‌ك له رێكخراوه‌كانى سه‌ر به داعش به‌شدارييان كردووه.
گوتيشى: "رێگه ناده‌ين گرووپگه‌لێكى تيرۆريست رۆڵيان هه‌بێت له چاره‌نووسى سووريا و گه‌له‌كه‌ى".
ئێران چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ى راگه‌ياندووه، كه كۆنگره‌ى ريازى تايبه‌ت به به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌بێته هۆى له‌باربردنى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى په‌يوه‌ست به ره‌وشى سووريا و كۆتايهێنان به مه‌ينه‌تييه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته.
پێشتر له ژنێف به به‌شدارى كۆمارى ئيسلامى ئێران ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى زلهێز كۆبوونه‌وه و بڕيارياندا پرۆسه‌ى سياسى له سووريا ده‌ستپێبكات و كار بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
له كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى ژنێفدا چاره‌نووسى ئه‌سه‌د به ناديارى هێشتراوه‌ته‌وه و تا ئێستا له‌و باره‌يه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى دانووستانه‌كانى ڤيه‌ننا، له كانوونى دووه‌مى داهاتوودا، دانووستاندنى نێوان حكومه‌تى سووريا و به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌و وڵاته ده‌ستپێبكه‌ن.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، عه‌بدوڵڵاهييان ئاشكراشيكرد، وڵاته‌كه‌ى دان به كۆنگره‌ى رياز و ئه‌نجامه‌كانييدا نانێت، چونكه پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى دانووستانه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى ژنێفه.