هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانيا: ئه‌گه‌رى روودانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له ئارادايه
K24 – به‌رلين:
به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانيا، هانز يۆرج ماسين، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى زياترى تيرۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسييه هۆكاره‌كه‌ى بۆ به‌شداربوونى ئه‌ڵمانيا له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى دژ به داعش له سووريا ناگه‌ڕێته‌وه.
ماسين له لێدوانێكييدا بۆ كه‌ناڵى MDRى ئه‌ڵمانيا گوتى: ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هه‌ريه‌ك له رێكخراوى قاعيده و داعش ئه‌ڵمانيايان كردووه‌ته ئامانج و پێشتريش وه‌زيرى ناوخۆ تۆماس دى مايتسيره، چه‌ندينجار هۆشدارى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدرانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له وڵات‌دا راگه‌ياندووه.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌ڵمانيا، رۆژى هه‌ينى رابردوو، پلانێكى حكومه‌تى به‌رلينيان په‌سند كرد و به گوێره‌ى پلانه‌كه ئه‌ڵمانيا راسته‌وخۆ به‌شدارى له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى دژ به رێكخراوى داعش له سووريادا ده‌كات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى توركيا كردووه.
به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانيا گوتيشى: "ئێستا ئه‌ڵمانيا به كرده‌وه، به‌شدارى له شه‌ڕى دژ به داعشدا ده‌كات و بێگومان ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رى ئه‌وه ده‌هێنێته ئاراوه كه كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى دژ به ئه‌ڵمانيا له لايه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه ئه‌نجامبدرێت".