چوار شتى ته‌ندرووستيى، زيانيان له سووديان پتره
K24 – هه‌ولێر:
ره‌نگه هه‌ندێكجار رووكارى ده‌ره‌وه‌ى شته‌كان به هه‌ڵه‌ماندا ببه‌ن، چوار شت هه‌ن، بۆ ته‌ندرووستييه‌كى باشتر به‌كاريان ده‌هێنين، به‌ڵام زيانيان له سووديان پتره.
ماڵپه‌ڕى "Health.com" بڵاويكردووه‌ته‌وه، چوار كه‌رسته و پێداويستيى ته‌ندرووستيى هه‌ن، به هۆى به‌كارهێنانييانه‌وه زيانييان له سووديان زياتره.
يه‌كه‌م: ليفكه‌ى خۆشووشتن:
هه‌رچه‌نده ليفكه، پێويسته بۆ پاككردنه‌وه‌ى جه‌سته، به‌ڵام ليفكه‌ى پێكهاتوو له مادده‌ى پلاستيكى مه‌ترسى هه‌يه و ده‌بێته وارگه‌يه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌كتريا و زيان به ته‌ندرووستى ده‌گه‌يه‌نێت. كه‌واته سووربه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ليفكه‌ى درووستكراو له كه‌رسته‌ى سرووشتى و هه‌وڵبده، ليفكه‌كه له شوێنى سارددا هه‌ڵبگريت و مانگانه‌ش پێويسته بيگۆڕيت.
دووه‌م: شێداركارى هه‌وا:
ئه‌و ئامێره بچووكه‌ى بۆ شێداركردنى هه‌وا و پاككردن و بۆنخۆشكردنى هه‌وا به‌كاردێت، ره‌نگه سوودى هه‌بێت، به‌ڵام به هۆى پاكنه‌كردنه‌وه‌ى ئامێره‌كه وه‌ك پێويست و پيسبوونى ده‌بێته هۆى درووستبوونى ميكرۆب و بڵاوبوونه‌وه‌ى به هه‌وادا و زيانى پتر ده‌بێت له سووده‌كانى.
سێيه‌م: سابوونى دژه په‌كتريا:
له كارلێككردندا سابوونى ئاسايى و سابوونى دژه په‌كتريا هيچ جياوازييه‌كيان نييه. پێويست ناكات ئه‌و جۆره سابوونه به‌كاربهێنێت. باش‌ترين رێگه ئه‌وه‌يه سابوون كه‌مێك به ده‌ستته‌وه بمێنێته‌وه و به باشى ده‌سته‌كانت به كه‌ف هه‌ڵبگڵۆفى.
چواره‌م: هه‌ويرى سپيكردنه‌وه‌ى ددان:
هه‌وڵدان بۆ سپيكردنه‌وه‌ى ددان به‌و جۆره هه‌ويرانه هيچ سوودێكى ئه‌وتۆى نييه و بگره زيانيشى هه‌يه. چونكه ئه‌و جۆره هه‌ويرانه مادده‌يه‌كى زبريان تێدايه كه زيان به رووكارى ده‌ره‌وه و رووپۆشى كلسى ددان ده‌گه‌يه‌نێت و دواى چه‌ند ساڵێك ددانه‌كان به ته‌واوى داده‌خورێنێت.