به وێنه.. 15 گه‌وره گه‌نده‌ڵی جیهان بناسه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له یادی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستپێشخه‌ری "گه‌نده‌ڵی ئاشكرابكه"ی راگه‌یاند، كه وه‌ك راپرسییه‌ك بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه گه‌نده‌ڵه‌كان دانراوه.
له‌نێو ئه‌و لیسته‌ی كه رێكخراوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناوی 15 كه‌سایه‌تی جیهانی تێدا هاتووه، كه سێ له‌وان عه‌ره‌بن.
رێكخراوه‌كه له‌رێگای ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت داوای له به‌كارهێنه‌ران كردووه، یه‌كێك له‌و 15 كه‌سه‌ی له لیسته‌كه‌دا ناوی هاتووه، به گه‌نده‌ڵترین كه‌سایه‌تی جیهان هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌و رێكخراوه راپرسییه‌كه‌ی به دیاریكردنی "گه‌وره‌ترین سیمبولی گه‌نده‌ڵی" وه‌سفكردووه، ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات/ فێبریوه‌ری 2016 راپرسییه‌كه كۆتایی پێ بێت.
ئه‌و 15 كه‌سایه‌تییه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك له‌و لیسته دانراون و هه‌ڵمه‌تی رێكخراوه‌كه‌ش له‌ژێر ناوی "ئێستا كاتی دادوه‌رییه"، ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی ریزبه‌ندی لیسته‌كه‌ش، ناوی 15 كه‌سایه‌تییه‌كه به‌م شێوه‌یه هاتووه:
1. فێلیكس باوتیستیا، سینتاۆری كۆمارییه‌كانی دۆمه‌نیكان.
2. پێترۆبراس، كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وت، كه به‌رپرسی یه‌كه‌می نه‌وتی به‌رازیله.
3. ڤێكتۆر یانكۆڤیچ، سه‌رۆكی پێشووی ئۆكرانیا.
4. ریكاردۆ مارتینێلی، سه‌رۆكی پێشووی پاناما و هاوكاره‌كانی.
5. ئیزابێل دۆس سانتۆس، كچی سه‌رۆكی ئه‌نگۆلا.
6. بانكی ئسپیریتۆ سانتۆ، كه له‌لایه‌ن ریكاردۆ سالگادۆی ملیاردێره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
7. فیفا، یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی، به سه‌رۆكایه‌تی جۆزیف سیب پلاته‌ر.
8. محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووی میسر.
9. سیسته‌می سیاسی لوبنان.
10. ویلایه‌تی دیلاوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، مۆڵگه‌ی كۆمپانیا گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
11. زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی، سه‌رۆكی پێشووی تونس.
12. دامه‌زراوه‌ی ئه‌حمه‌د قادیرۆڤ، كه سه‌رۆكی چیچان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و تایبه‌ته به گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
13. بازرگانی به‌ردی سه‌وزی گرانبه‌های میانمار، كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دزییه‌كانی سامانی سروشتی داده‌نرێت له جیهان.
14. تیۆدۆرۆ گویما ئۆبیانگ، كوڕی سه‌رۆكی گینیا.
15. كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی چین.