داعش به‌رپرسيارێتى ته‌قينه‌وه‌كانى ته‌ل ته‌مرى گرته ئه‌ستۆ
K24 – ته‌ل ته‌مر:
رێكخراوى داعش، به‌رپرسيارێتى ئه‌و سێ ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌ى گرته ئه‌ستۆ، كه دوێنێ له شارۆچكه‌ى ته‌ل ته‌مر رووياندا و به هۆيانه‌وه ده‌يان هاووڵاتى كورد شه‌هيد و بريندار بوون.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاويكردووه‌ته‌وه، داعش رايگه‌ياندووه، سێ چه‌كدارى خۆكوژ توانيويانه بازگه ئه‌منييه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (مه‌به‌ستيان پارتى يه‌كێتى ديموكراتى سه‌ر به په‌كه‌كه‌يه) له ته‌ل ته‌مر ببڕن و له سێ كرده‌وه‌ى خۆكوژيدا 60 كوژراو و بريندار كه‌وتوونه‌ته‌وه.
پێشتر، گوته‌بێژێك به ناوى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رايگه‌ياندبوو، له نێوان 50 تا 60 هاووڵاتى به هۆى ئه‌و سێ ته‌قينه‌وه‌يه‌وه شه‌هيد و بريندار بوونه.
له ميانى په‌خشى پرۆگرامه‌كانى شه‌وى رابردوودا، كوردستان 24 رووماڵى رووداوى ته‌قينه‌وه‌كانى كرد و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارۆچكه‌ى ته‌ل ته‌مره‌وه، ته‌قينه‌وه‌كان بوونه‌ته هۆى شه‌هيدبوونى 15 هاووڵاتى و برينداربوونى ده‌يان هاووڵاتى ديكه.