باشووری عێراق.. رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دووباره ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له ساڵیادی كۆچی دواییكردنیدا دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
زيا سه‌هلانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رێكخستنی رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كانی پارێزگاكه به رادیۆی "میربه‌د"ی رایگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌ك رێزگرتنێك له گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه داوای یه‌كتاپه‌رستی و برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی كردووه، پێیان باش بووه به‌و شێوه‌یه یادی بكه‌نه‌وه.
له پارێزگا شیعه‌نشینه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تیش له باشوور، ساڵانه یادی گه‌وره پیاوانی ئایینی شیعه ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مساڵیش، له شانۆگه‌رییه‌كدا، یادی كوشتنی ئیمامی حوسێنییان كرده‌وه، به هۆیه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی رۆڵی بكوژه‌كه‌ی بینیی، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و برینداركرا.