ئه‌ردۆغان: هێزه‌كانمان له عێراق ناكشێنینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌كانی به‌غدا، به‌ڵام سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وان به نیاز نین هێزه‌كانییان له باكووری عێراق بكشێننه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان پاشه‌كشه به هێزه‌كانییان ناكه‌ن له باكووری عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانییان بۆ پاراستنی راهێنه‌ره سه‌ربازییه توركییه‌كانه كه له نزیك پارێزگای موسڵ، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی پارێزگاكه و هێزه كوردییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، ئه‌و هێزه سه‌ربازییه له‌نزیك پارێزگاكه جێگربوونه، هێزی شه‌ڕكه‌ر نییه و ته‌نیا ئه‌ركییان پاراستنی ئه‌و 150 راوێژكاره سه‌ربازییه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازی زیاتری عێراق بكات، له شه‌ڕی دژی داعش.
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له حوزه‌یرانی 2014دا، له رۆژئاوای موسڵ و سنووری نێوان عێراق و سووریا، په‌لاماری ناوچه‌كه‌یاندا و رووبه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد و سوپای عێراقییان له خاكه‌كه وه‌ده‌رنا.