میری كوێت دیارییه‌كی گرانبه‌ها ده‌داته خانمه ئه‌كته‌رێكی تورك
K24 - هه‌ولێر:
خانمه ئه‌كته‌ری توركی نه‌به‌هات چه‌هری كه له درامای "حه‌ریم سوڵتان" رۆڵی "سوڵتانه حه‌فسه"ی بینیوه، رایگه‌یاند، دیارییه‌كی 100 هه‌زار دۆلاری له‌لایه‌ن میری كوه‌یته‌وه پێگه‌یشتووه.
چه‌هری له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "حورییه‌ت"ی توركی گوتی: " سه‌باح ئه‌حمد سه‌باح میرى كوه‌یت و خێزانه‌كه‌ی له ئیستانبول سه‌ردانیان كردووه و بانگهێشتێكی فه‌رمیشیان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كوه‌یت بكات".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه گوتی: "میری كوه‌یت كاتژمێرێكی گرانبه‌های پێداوه له جۆری فرانك موله‌ر"، كه نرخه‌ی 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
هه‌رچه‌نده درامای "حه‌ریم سوڵتان"، به‌بیانووی سووكایه‌تیكردن و كه‌مكردنه‌وه له به‌های سوڵتانه عوسمانییه‌كان، له توركیا قه‌ده‌غه‌كرا، به‌ڵام له وڵاتانی عه‌ره‌بی بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌كته‌رانی ناو دراماكه هه‌وادارێكی زۆریان له وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یدا كرد و زۆرێكیش له وڵاتان بانگهێشتی فه‌رمی ئه‌كته‌ره‌كانییان كردووه.