وێنه و ڤیدیۆ.. سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا پێشوازی له په‌نابه‌ره سووریه‌كان كرد
K24 – كه‌نه‌دا:
جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، له فڕۆكه‌خانه‌ی تۆرۆنتۆ، پێشوازی له یه‌كه‌م كاروانی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كرد، كه له رێگای فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌وه گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته.
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێبمه‌ری ئه‌مساڵدا، كه‌نه‌دا بڕیاریدا، 20 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری وه‌ربگرێت و ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11.12.2015)، یه‌كه‌م كاروانی په‌نابه‌رانی سووریا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازییان لێكرا، كه ژماره‌یان 163 په‌نابه‌ر بوو.
پێشبینیش ده‌كرێت، 140 په‌نابه‌ری دیكه، له رێگای ئه‌و پرده ئاسمانییه‌ی به فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا دروستكراوه، بگه‌نه ئه‌و وڵاته و حكوومه‌تیش بڕیاریداوه، به‌ر له كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ، شوێنی نیشته‌جێبوون و هه‌لی كار بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دابین بكات.