مادۆنا لە شەقامەكانی پاریس گۆرانیی دەچڕێ

ھونەرمەندی ناوداری ئەمریكیی مادۆنا لە شەقامەكانی پاریس گۆرانیی بۆ قوربانیانی هێرشەکانی پاریس چڕی.

مادۆنا لە یاریگای كۆماریی فەرەنسا  لە پاریس كۆنسێرتێكی بۆ رێزگرتن لر قوربانیانی هێرشەکانی پاریس سازكرد، دوای كۆنسێرتەكەش مادۆنا چووە ناوەندی پاریس و گۆرانیی چڕیی و ھاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی پاریس

دەربڕی.

مادۆنا لەمبارەوە گوتی: "ھاتووم بۆ ئەوەی خۆشەویستیی خۆمتان بۆ دووبارە بكەمەوە لە شاری  پاریس شاری خۆشەویستیی".

لە پاریس پێشوازییەكی زۆر گەوەرە لە ئاھەنگەكەی مادۆنا كرا، ئەو ئاھەنگە یەكەم ئاھەنگە لە دوای هێرشەکانی 13 مانگی رابردوو لە پاریس سازدەکرێت کە، ئەو هێرشانەی کە داعئش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند و بوونە هۆی کوژرانی نزیکەی 130 کەس و برینداربوونی نزیکەی 300 کەسی دیکە.