توت فەرەنگیی ھۆیەکی كەمكردنەوەی مەترسیی جەڵتەی دڵە لای ئافرەتان

K24

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستیی کە چەند پزیشكێكی ئەمریكا ئەنجامیانداوە خواردنی توت فەرەنگیی بۆ یەکجار لە هەفتەیەکدا دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی مەترسیی روودانی جەڵتەی دڵ لای ئافرەتان.

بەپێی توێژینەوەییەكی نوێ کە یەكێك لە سەنتەرە پزیشكییەكانی ئەمریكا تایبەت بە تەندروستیی ژنان: خواردنی بڕێكی باش لە توت فەرەنگیی لە ھەفتەیەكدا دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی مەترسیی رووداونی جەڵتەی دڵ لای ئافرەتان.

لە توێژینەوەكەدا کە كەمتر لە 10000 كەس بەشداریان تێدا كردووە و بۆ ماوەی 18 ساڵ خراونەتە ژێر چاودێرییەوە دەركەوتەوە ئەو ئافرەتانەی توت فەرەنگیان بەشێوەیەكی گونجاو خوردەوە لە ماوەی ھەفتەیەكدا بەرێژەی 23% مەترسی جەڵتەی دڵیان لەسەر نەماوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو بەشداربووانەی كە بە شێوەیەكی ناڕێك و مانگی جارێك ئەو میوەیەیان خواردووە.

توێژەران ھۆكاری ئەو تایبەتمەندییەی توت فەرەنگیی بۆ بوونی ماددەی فلاڤۆنۆید دەگەڕێننەوە كە رێگریی دەكات لە کۆبوونەوەی چەوریی لە دیواری بۆڕییەكانی گواستنەوەی خوێن لە جەستەی ئافرەتان.

ھەر لە توێژیینەوەكەدا دەركەوتووە خواردنی ئەو میوەیە لە تەمەنی گەنجیدا كاریگەریی باشی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی روودانی جەڵتەی دڵ لە دوایین تەمەنەكانی ژیاندا.