رێگا به فڕۆكه عێراقییه‌كان نادرێت بچنه ئه‌وروپا
K24 - به‌غدا:
هێڵی ئاسمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه ئه‌وروپا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، بڕیاری راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه عێراقییه‌كانی ده‌ركردووه، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ش بڕیاره له‌مه‌ودوا عێراق بۆ گه‌یشتن به‌و كیشوه‌ره، فڕۆكه به گرێ بگرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی عێراقدا هاتووه: "هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی فڕۆكه عێراقییه‌كانییان له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بڵاوكرده‌وه"، له‌م باره‌یه‌وه كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌وانی عێراقی قه‌ده‌غه نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نها فڕۆكه عێراقییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراون بچنه ئه‌وروپا".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، قه‌ده‌غكردنی فڕۆكه عێراقییه‌كان، به هۆی كه‌موكوڕییه‌كانی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه لێژنه‌ی "TCO"ی تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاریداوه رێگا به فڕۆكه عێراقییه‌كان نه‌درێت بچنه ئه‌وروپا.
هێڵی ئاسمانی عێراقی، راشیگه‌یاندووه، بۆ درێژه‌دان به گه‌شته‌كان عێراق فڕۆكه به كرێده‌گرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه عێراقییه‌كان كۆنن و مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییان تێدا نییه.