زانایان ماددەیەك باشتر لە ئەڵماس دروست دەکەن

دەكرێ لە بواری پزیشكیی و بۆ دروستكردنی مۆنیتەری ئەلیكترۆنی سوودی لێ وەربگیرێت

K24

زانایان ماددەیەکی زیاتر بریقەداریان لە ماددەی ئەڵماس دروست کردووە و ناوی (كیۆ كاربۆن) یان لێناوە.

زانایان دەڵێن ئەم ماددەیە دەکرێ وەک ئامرازێکی جوانکاریی نوێ و هاوشێوەی ئەڵماس خشتی جوانكاریی لێدروست بکرێت.

زانایان ئەم ماددەیەیان لە زانكۆیەکی ویلایەتی كارۆلینای ئەمریكا بەرھەمھێنا بە رێگەی گەرمکردنی ماددەی کاربۆن بە تیشكی لیزەر بۆ ماوەی كەمتر لە 200 ملیار پشك لە چركەیەكدا، ئەو ماوەیەش بەسە بۆ بەرزکردنی پلەی گەرمیی کاربۆن بۆ 3700 پلە، کە دەکاتە دو هێندەی ئەو گەرمییەی پێش یەك ملیار ساڵ یان زیاتر بووەتە هۆی دروستبوونی ماددەی ئەڵماس.

زانایان ئاماژە بە ھەندێ لە خەسڵەتە جیاوازەکانی ئەم ماددە نوێیە کردووە و دەڵێن: كیۆ كاربۆن لە ئەڵماس جیاوازە و زۆر لە ئەڵماس هەرزانتر و سەخترە و میگناسیترە و دەكرێ سوودی لێ وەربگیرێت لە درۆستكردنی مۆنیتەری ئەلیكترۆنیی پێشكەوتوو.