فینله‌ندا.. دوو برای عێراقی به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی فینله‌ندا ده‌ستگیركردنی دوو برای عێراقییان راگه‌یاند كه دووانه‌ن و گومان ده‌كرێت ده‌ستییان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ردا هه‌بووبێت، كه له ساڵی 2014 له عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه عێراقییه دووانه‌ن و ته‌مه‌نییان 23 ساڵانه، به تۆمه‌تی به‌شداریكردنییان له كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر ده‌ستگیركراون.
پۆلیسی فینله‌ندا رایگه‌یاندووه، بۆ تۆمه‌تباركردنی ئه‌و دوو برا دووانه‌ییه، پشتیان به‌و گرته ڤیدیۆییانه به‌ستووه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و دوو برا عێراقییه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و دووبرایه به‌بێ ئه‌وه‌ی رووخساری خۆیان داپۆشیبێت، 11 كه‌س ده‌كوژن كه له‌ریزیه‌ك پاڵكه‌وتوون و له سه‌ربازی سپایكه‌ر وه‌ك بارمته ده‌ستگیركرابوون.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشتمانی فینله‌ندا رایگه‌یاند، دادگای تامبێری تۆمه‌تی كوشتنی 11 كه‌س و په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعش داوه‌ته پاڵ ئه‌و دوو برا دووانه عێراقییه.
ئه‌و دووبرایه مانگی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، له رێگای نیاساییه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته فینله‌ندا، به‌ڵام تا ئێستا پۆلیسی ئه‌و وڵاته له‌وه دڵنیا نه‌بووه‌ته‌وه كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه یان نا.
كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر، له حوزه‌یرانی 2014، له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی تكریت له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه روویدا 1700 كه‌س كوژران و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه.