كریستیانۆ له مێسی برده‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
تا دێت ملمڵانێ و كێبركێیه‌كانی نێوان مێسی و كریستیانۆ به‌هێزتر ده‌بێت، دیسان ئامارێكی دیكه له باره‌ی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌كه‌ی ڕیال و بارسا خراوه‌ته ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپای ناسراو به Uefa ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه‌ی خۆی له باره‌ی باشترین یاریزانی گه‌ڕی شه‌شه‌می چامپیۆنس لیگ كه دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بوو ئاشكرا كرد.
له ڕاپرسییه‌دا زۆرینه‌ی به‌شداربووان هانده‌رانی وه‌رزشی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیان به باشترین یاریزان هه‌ڵبژارد بوو. له دوای ئه‌ویش لیۆنێل مێسی پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وتبوو.
كریستیانۆ ڕیژه‌ی %51ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌مه‌یش پله‌ی یه‌كه‌می ڕاپرسییه‌كه‌ی وه‌رگرت و به باشترین یاریزانی دواگه‌ڕی چامپیۆنس لیگ دیاریی كرا، له ده‌ستپێكی چامپیۆنس لیگی ئه‌م وه‌رزه‌یش كریس خه‌ڵاتی باشترین یاریی گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرت بوو، كاتێك هاتریكی له دژی یانه‌ی شاختاری ئۆكراینی تۆمار كرد بوو، ئه‌مجاره‌یش له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان هه‌مان خه‌ڵاتی پێبه‌خشرایه‌وه، كاتێك یانه‌كه‌ی به 8 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ماڵمۆی برده‌وه، نێوه‌ی ئه‌و گۆڵانه‌یش له لایه‌ن ڕۆناڵدۆوه بوو كه به‌هۆیه‌وه سووپه‌ر هاتریكی تۆمار كرد.
مێسی ڕێژه‌ی %18ـی ده‌نگه‌كانی كۆكردبووه‌وه، به‌مه‌یش به پله‌ی دووه‌م هات، له دوای ئه‌ویش، ئۆلیڤه‌ر جیرۆ هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ئارسناڵ پله‌ی سێیه‌می به ریژه‌ی %15ـی ده‌نگه‌كان وه‌رگرت، ئه‌م یاریزانه له دوایین یارییه‌كانی خۆی له چامپیۆنس لیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی هاتریكی له دژی یانه‌ی ئۆلمپیاكۆس تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی 16 په‌ڕانده‌وه.