ڤینۆسی خاوه‌ن دوو رووخسار بووه‌ته بابه‌تی فه‌یسبووك
K24 - هه‌ولێر:
پشیله‌یه‌ك به‌ناوی "ڤینۆس" كه خاوه‌ن ده‌موچاوێكه دوو ره‌نگه، بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی فه‌یسبووك و زیاتر له ملیۆنێك به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه لایكی په‌یجه‌كه‌یان كردووه.
رووخساری ئه‌و پشیله‌یه كه ناوی "ڤینۆس"ه، خاوه‌ن دوو ره‌نگه و لایه‌كی رووخساری ره‌شه و چاوی سه‌وزه، لایه‌كی دیكه‌یشی پرته‌قاڵی و چاوی شینه.
په‌یجه‌كه‌ی ڤینۆسی خاوه‌ن دوو رووخسار، خاوه‌ن هه‌وادارێكی زۆره له‌سه‌ر فه‌یسبووك، به‌شێكیشیان رووخساریان وه‌ك ڤینۆس كردووه‌ته دوو ره‌نگ، یاخود وێنه‌ی ڤینۆسیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خشاندووه.
خاوه‌نه‌كه‌ی له ساڵی 2009، ڤینۆسی له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا دۆزیوه‌ته‌وه, به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "The Sun"ی به‌ریتانی، زانایان سه‌رسامی خۆیان له یه‌كسانی دابه‌شبوونی هۆكاره بۆ ماوه‌ییه‌كانی ئه‌و پیشله‌یه ده‌ربڕیوه.
په‌یجه‌كه‌ی ڤینوس له‌سه‌ر فه‌یسبووك، بووه‌ته وێستگه‌ی به یه‌كگه‌یشتنی پیشله‌كانی دیكه و خاوه‌نی پشیله‌كان وێنه‌كانییان له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی پۆست ده‌كه‌ن.