بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كوردستان له مانگی 11 بزانه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مانگی تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015, بڕی (18.296.333) به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده كردووه واتا بڕی (600.769) هه‌زار به‌رمیل تێكڕای رۆژانه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه، له‌و بڕه‌ی مانگی رابردوو نه‌وت كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كراوه، بڕی (13.023.266) به‌رمیل هی هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌كاته (434.109) به‌رمیل له رۆژێكدا و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش، هی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووره كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی سامانه سروشتییه‌كاندا، ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ زیادكردنی رێژه‌ی فرۆشی راسته‌وخۆ نه‌وت و تێیدا هاتووه: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوو له زیادكردنی فرۆشتنی راسته‌وخۆی نه‌وتی خۆی له به‌نده‌ری جیهان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌رێم به‌رامبه‌ر كه‌می دابینكردنی بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵ به غدا".