بزانه توركیا له زنجیره دراماكان چه‌ندی ده‌ست ده‌كه‌وێت
K24 - ئیستانبول:
كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی دراما توركییه‌كان، رایگه‌یاند دراماكان بڕی زیاتر له 250 ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت هه‌بووه.
عزه‌ت پینتۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆپانیای جیهانی توركی، رایگه‌یاند توركیا له فرۆشتنی زنجیره دراما ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا، ساڵانه نزیكه‌ی 280 ملیۆن دۆلار قازانج ده‌كات"، پینتۆ ئاشكراشیكرد، به‌ر له هه‌شت ساڵ بڕی ئه‌و داهاته ته‌نها 100 هه‌زار دۆلاربوو.
پینتۆر، له كۆڕبه‌ندی "كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانی هونه‌ر" له ئیستانبول، له ژێرناوی "له‌پێناو هه‌ژاری كه‌متر، ده‌ستكراوه‌یی زیاتر" سازكرابوو، رایگه‌یاند، زنجیره دراما توركییه‌كان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوون له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پیشه‌سازییه له توركیا بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ته‌یمور ساڤچی، به‌رهه‌مهێنه‌ری زنجیره درامانی "حه‌ریم سوڵتان"، رایگه‌یاند تا ئێستا زیاتر له 40 وڵات ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان كڕیوه‌و بینه‌رانیشی گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 400 ملیۆن كه‌س.
به‌ڵام درامانی "تێك‌شكان" له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای ئیندیمۆل، كه ئه‌ستێره‌ی توركیا ئه‌ركا پیتكایا و نور گول یه‌چیلچای رۆڵی پاڵه‌وانی تێدا ده‌بینن، ته‌نها له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی 13 زنجیره‌ی سه‌ره‌تای دراماكه، به 500 هه‌زار دۆلار, له‌لایه‌ن كه‌ناڵی دوبه‌ی كڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆبلاژی بكات و به‌سه‌ر 22 وڵات دابه‌شی بكات.
دواتريش به‌رهه‌مه‌كه به وڵاتی رۆمانیاش فرۆشراوه و له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌رازیل، كازاخستان، یۆنان و ئه‌رجه‌نتینیش زنجیره درامانی "خۆشه‌ویستی ده‌ێمێنێت" له پاڵه‌وانێتی خالد ئارگنیش و بێرگوزار گۆریل، ژماره‌ی پێوانه‌یی له رێژه‌ی بینه‌ردا شكاندووه.
كۆمپانیای "Global Agnecy" به‌رهه‌مه‌كه‌ی به زیاتر له 70 وڵاتی جیهان فرۆشتووه.
ئه‌و داهاته‌ی وڵاتی توركیا له ساڵی 2015، له رێگای زنجیره دراماكانه‌وه ده‌ستی كه‌تووه، ئه‌و وڵاته‌ی هێناوه‌ته دووه‌مین وڵاتی وه‌به‌زاڕخستن له بواری به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری و له دوای ئه‌مه‌ریكاوه دێت.