بە ڤیدیۆ.. دوو لیوای پێشمه‌رگه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا پڕچه‌ك ده‌كرێن
K24 - كه‌ركووك:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ی كه‌ركووك، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا پڕ چه‌ك ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی داعش تێكبشكێنێت، هاوپه‌یمانان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی پێویسته پێشمه‌رگه به‌هێزتر بكه‌ن.
وه‌ستا ره‌سوول، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری 4ی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "دوو لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌ونه مه‌شق، كه چه‌ك و چۆڵییان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ دابینكراوه، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا".