رۆڵی ژنه‌ فۆتۆگرافەرەكان لە دوو مۆزەخانەی ناوداری پاریس پێشان ده‌دەرێت

لە مۆزەخانەكانی ئۆراسیا و ئۆرانجیریی پاریس، پێشانگایەكی فۆتۆگرفی تایبه‌ت به‌ ژنه‌ فۆتۆگرافه‌كان كرایه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

لە مۆزەخانەكانی ئۆراسیا  و ئۆرانجیریی پاریس، پێشانگایەكی فۆتۆگرفی تایبه‌ت به‌ ژنه‌ فۆتۆگرافه‌كان كرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ رۆڵی مێژووی ژنه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌كان ده‌كات و پێشانگاكه‌ش، تاكو 24ی كانوونی دووەم/ یەنایەری 2016 بەردەوام دەبێت.

ھەندێك لەو وێنە گرینگانەی كە لەو پیشانگایەدا نمایشكراون:

 

 (دایكە كۆچبەرەكە  Migrant  Mother) كە بەناوبانگترین فۆتۆكانی (دۆرۆسی لانج)ـە، و لە ساڵی 1936 گیراوە كه‌ بۆ خانمێكە بە ناوی (فلۆرەنس) لەگەڵ منداڵەكانی.

ئەم وێنەیە (كۆڕپەڵە - Embryo) بە كامێڕای رۆس بیرنھارد لە ساڵی 1934 وە گیراوە.

مناڵێك لە نیۆیۆڕك كە كراسی كچێك ھەلدەدات، ئەم وێنەیە لە لایەن (ھێلین ڵیڤێت)ەوە لە ساڵی 1940 وە كێشراوە.

لەم وێنەیەدا، فۆتۆگرافەر (ھێلین میسینجەر مۆردوخ، چەند مناڵێكی شاری ئەسوانیی میسری دەكشێت.

چەند ژن لە مانگی ئایار/مایۆی ساڵی 1909 لە لەندەن داوای مافی ژنان دەكەن. ئەم وێنەیە لە لایەن (كریستینا برۆم)ەوە گیراوە كە یەكەمین فۆتۆگرافەری ژنە لە بریتانیا نازناوی فۆتۆگرافەری رۆژنامەوانی وەرگرتبوو.

ئەم وێنەیە لە ساڵی 1936لە پاریس لە لایەن فۆتۆگرافەری ئەڵمانی (ریجینا ریلانگ)ەوە گیراوە.

خاتوو فرانسیس جۆسلین ئەم وێنەیە كە بەناوی (ئینتییۆر - Interiur)ـە لە ساڵی 1865گرتووە.گیرایە