به ڤیدیۆ.. كه‌نه‌دا به "طلع البدر علینا" پێشوازی له په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كرد
K24 – كه‌نه‌دا:
له شاری تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا، به شێوه‌یه‌كی جیاواز پێشوازی له په‌نابه‌رانی سووریا كرا و به ئۆركێسترا سرودی "طلع البدر علینا" وترایه‌وه، كه كاتی خۆی موسڵمانه ئه‌نساره‌كانی شاری مه‌دینه، بۆ به‌خێرهاتن و پێشوازی په‌یامبه‌ری ئیسلام گوتیان.
پێشتریش جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، له فڕۆكه‌خانه‌ی تۆرۆنتۆ، پێشوازی له یه‌كه‌م كاروانی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كرد، كه له رێگای فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌وه گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته.
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێبمه‌ری ئه‌مساڵدا، كه‌نه‌دا بڕیاریدا، 20 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری وه‌ربگرێت و ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11.12.2015)، یه‌كه‌م كاروانی په‌نابه‌رانی سووریا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازییان لێكرا، كه ژماره‌یان 163 په‌نابه‌ر بوو.