پاریس.. وڵاتانی جیهان له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا رێكده‌كه‌ون

K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رانی 195ی وڵاتی به‌شداربوو، له كۆنگره‌ی كه‌شوهه‌وای پاریس، له‌سه‌ر دیاریكردنی رێژه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا رێككه‌وتن.
دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به دیاریكردنی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه و دواتر په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌شداربووی كۆنگره‌كه، به رێكه‌وتنێكی مێژووی وه‌سفكرا.
له به‌راییشدا، لۆران فابیۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، دوای چوار ساڵ كاركردن، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی راوێژكاری تایبه‌ت به پرۆژه‌ی رێكه‌وتن به‌ناوی لێژنه‌ی پاریس، كه رێكه‌وتنێكی هاوسه‌نگ و دادپه‌ره‌وه و له‌لایه‌ن وڵاتان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا دابنرێت.
فابیۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌كه واده‌كات كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته گازه‌كان بكه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌ك، به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌ش هه‌موو لایه‌ك له هێڵه سووره‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و پێنج ساڵ جارێكیش به ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌دا ده‌چنه‌وه.
فابیۆس روونیشكرده‌وه، پرۆژه‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گه‌شه‌ی ئابووری هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه ده‌رهاویشته گازییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌سه‌ر رێگه‌نه‌دان به گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی، له دوو پله‌ی سه‌دی زیاتر رێككه‌وتوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی وڵاتان، بۆ پێدانی 100 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2020، به وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پارێزگاری له ژینگه‌ی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر دیاریكردنی رێژه‌ی ده‌رهاویشته گازییه‌كان رێكده‌كه‌ون، كه هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وییه له ئاستی ئاسایی خۆی.