كورد له دژی سووكایه‌تییه‌كانی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ده‌وه‌ستنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ره‌سمی ئێرانی، راپۆرتێكی له باره‌ی دوایین سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا بڵاوكرده‌وه، تێیدا هێرشی توندی كرده بارزانی و سووكایه‌تیشی به جلوبه‌رگی كوردی كرد.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش به زمانی فارسی كه‌مپینێك به‌ناوی (من هم شلوار کردی می پوشم واته (منیش شه‌رواڵ ده‌پۆشم) له دژی ئه‌م سووكایه‌تییه به جلوبه‌رگی كوردی ده‌ستپێكرد و سه‌دان كورد له سه‌رتاسه‌ری جیهان، وێنه‌ی خۆیان به جلوبه‌رگ و شه‌رواڵی كوردییه‌وه بڵاوكرده‌وه و سووكایه‌تیكردنی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنایان شه‌رمه‌زار كرد.