رینۆ و نیسان لەبارەی باڵادەستیی لە بازاڕ لەگەڵ فەرەنسا رێکدەکەون
K24
كۆمپانیای رینۆی فەرەنسیی رایگەیاند كە لەگەڵ كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنیی و حكوومەتی فەرەنسا سەبارەت بە باڵادەستیی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا گەیشتنە رێككەوتن.
كۆمپانیای رینۆ راشیگەیاند كە: بەپێی رێككەوتنەكە کۆمپانیای نیسان رێگە دەدات بە کۆمپانیای رینۆ دەست لە کاروباری بەرھەمەكانی نیسان وەربدات، چونكە فەرەنسا خاوەنی 43.4% پشكەكانی كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنییە.
دوای ئەوەی ئیمانۆوێل ماكرۆن، وەزیری ئابووریی فەرەنسا پشكی وڵاتەکەی لە کۆمپانیای رینۆ بەرزكردەوە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پشکی زۆرینە لە کۆمپانیاکە، ئاڵۆزیی لە نێوان کۆمپانیاکانی رینۆ و حكوومەتی فەرەنسا سەریھەڵدا.
ئەم ھەنگاوەی وەزیری دارایی فەرەنسا نیگەرانیی كۆمپانیای نیسانیشی لێكەوتەوە، بە تایبەت سەرۆكی جێبەجێکاری ھەردوو كۆمپانیا كارلۆس غوسن.
رێككەوتنی نێوان رینۆ و حکوومەتی فەرەنسا كۆمپانیای نیسانی دڵخۆشكرد، لە کاتێکدا نیسان پێشتر هەڕەشەی کشانەوەی دەکرد لەو هاوپەیمانێتییەی کە لە ساڵی 2002وە لەگەڵ رێنۆی بەستووە.