لە نیویۆرک پارچە ئەڵماسێکی گرانبەھا دزرا

ئەو پارچە ئەڵماسە لە ناوچەی مانھاتن دزراوە و بەهای بە 5 بۆ 10 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێ

k24

پۆلیسی نیویۆرک رایگەیاند كە ھەینیی رابردوو پارچە ئەڵماسێك كە بەهای بە ملیۆنەها دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێ لە زەرەنگەرێکی شارەکە دزرا.

پۆلیس نیویۆرک راشیگەیاند كە: زەرەنگەرێک بە ناوی جۆناسان بیرنبوان پێیانی راگەیاندووە كە ئەو پارچە ئەڵماسە لە ناوچەی مانھاتن دزراوە و بەهای بە 5 بۆ 10 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێ.

ئێستا لێكۆلەرەكانی پۆلیس لێكۆلینەوە لەگەڵ پێنج كارمەندان و مامەڵەکارانی ئەو پێشانگایە دەکەن کە پارچە ئەڵماسەکەی لێدزراوە.

شوێنی بیرنبوام لە نیویۆرک كە تایبەتە بە فرۆشتنی ئەڵماس دەكەوێتە سەر نێو جەرگەی شارەکە و، ناسراوە بەوەی پارچە ئەڵماسی گرانبەهای لێ دروست دەکرێت، بەتایبەت خشڵەی تایبەت بە مافووری سووری فستیڤاڵی ئۆسكار.