بە ڤیدیۆ.. كچێكی فلیپینی دەبێتە شاجوانیی زەمین بۆ ساڵی 2015

ئانجیلیا ئۆنگ نازناوی پێشبڕكێکەی بە دەستھێنا و بووە شاجوانی زەمین بۆ ساڵی 2015
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b9202a52-c3f9-4336-a5cf-b605262527ba/Miss Earth 2015 Crowning Moment.ism/manifest

K24

ئانجیلیا ئۆنگ ئەو کچە فلیپینییەیە کە لە پێشبڕكێی دەستنیشانکردنی شاجوانی ساڵی 2015 سەرکەوت و بووە شاجوانی زەمین.

لەو پێشبڕکێیەی کە لە ڤییەننا بەڕێوەچوو و ئاهەنگێکی گەورەی بۆ سازکرا بە بەشداریی چەندین كەسایەتیی ناوداری بواری ھونەر و جوانیی ئانجیلیا ئۆنگ نازناوی پێشبڕكێکەی بە دەستھێنا و بووە شاجوانی زەمین بۆ ساڵی 2015.

بەپێی گۆڤاری (لەیلەك)ی ھونەریی كە ساڵانە ئەم پێشبڕكێیە رێكدەخات و سەرپەرشتیی دەكات، ئەمساڵ پێشبڕکێی دەستنیشانکردنی شاجوانی زەمین بە بەشداری 90 وڵات بەڕێوەچوو.