پیاز دەبێتە ھۆی ھەونەكردنی لووت

پیاز سوودی بۆ ئەو كەسانە هەیە کە نەخۆشیی جیوبیان ھەیە

K24

بەپێی توێژیینەوەیەكی نوێی زانستیی کە پزیشكانی فەرەنسا ئەنجامیانداوە پیاز دەبێتە ھۆی ھەونەكردنی لووت بەتاییبەت بۆ ئەو كەسانەی بە دەستی نەخۆشیی جیوبەوە دەناڵێنن.

بەپێی توێژینەوە فەرەنسییەكە: پیاز سوودی بۆ ئەو كەسانە هەیە کە نەخۆشیی جیوبیان ھەیە، ھەروەھا پیاز رێگریی دەكات لە توشبوون بە جەڵتەی خوێن. و پیاز هاوشێوەی ئەنسۆلین كاریگەریی ھەیە لەسەر رێكخستنی رێژەی شەكرە لە خوێندا.

ھەر بەپێی توێژینەوەكە: پیاز دەبێتە ھۆی پاراستنی ئێسكی مرۆڤ لە شكان و رزین. ئەمە لە کاتێکدایە پیاز لە زانستی كۆنی پزیشكی چینیی گرنگیی زۆری پێدراوە بۆ چارەسەرکردنی ئازاری جومگەكان.