رێژەی هەناردەی نەوتی كەركووك بەرزدەبێتەوە

رێژەی ھەناردەی نەوتی کەرکووک لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە

K24

لێژنەی نەوت گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند كە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ھەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئاماری لێژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رێژەی ھەناردەی نەوتی کەرکووک لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە، بە شێوەیەک كە 340 ھەزار بەرمیلی لە رۆژێكدا تێپەراندووە.

سەرچاوەكانی نەوتی كەركووك بریتیە لە گێڵكەكانی بابەگوڕگوڕ، خەبازە، ھاڤانە، بای حەسەن، جەمبوور و ھەندێك لەو كێڵگە نەوتیانە لە ژێر دەستەڵاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانن، ئەوانی دیكەش لە دەستی حكوومەتی عێراقدان.

پێشتر بەغدا بەشێك لە داھاتەكەی دەدرا بە پارێزگای كەركووك، بەڵام ئێستا ئەو داھاتە بڕاوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەك بەر لە ئێستا ژمارەیەك چالاكوانی كەركووك گروپێكیان بە ناوی (ھەڵوێست لە پێناو نەوت) راگەیاند و داوایانكرد نەوتی شارەكە بە بێگەردیی ھەناردە بكرێت و داھاتەكەشی بۆ خەڵكی شارەكە خەرجبکرێ.