بە ڤیدیۆ.. رەوەندی عێراقیی لە ئیمارات نارازین لە سیستمی پاسەپۆرتی وڵاتەکەیان

75000 ھاوڵاتیی عێراقیی لە ئیمارات دەژین و بەشێکیان کوردن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c9794c44-4b81-4c72-b81c-838c37b4a8eb/7.ism/manifest

K24- دوبەی / بەرگەشت ئاکرەیی

رەوەندی عێراقیی لە میرنشینی ئیمارات نارازین لە بەرپرسانی وەزارەتی نێوخۆ و دەرەوەی عێراق بەهۆی سستیی سیستمی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسەپۆرتی عێراقیی لە ئیمارات، و دەڵێن ئەو پرۆسە مانگێک دەخایەنێ و كونسوڵی گشتیی عێراقیش لە ئیمارت دەڵێ: لە لایەکەوە فشاری هاوڵاتیانمان لەسەرە و لە لایەکی دیکەوە ئامێری چاپكردنی پاسپۆرتمان لەسەرخۆیە و پێویستمان بە سیستمی نوێتر و خێراتر هەیە بۆ چاپكردنی پاسپۆرت.

لە ئیمارات زیاتر لە 75000 ھاوڵاتیی عێراقیی دەژین بەشێك لەو هاوڵاتیانە كوردن و زۆربەیان لە میرنشینی دوبەی دەژین.