بە ڤیدیۆ.. مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێریی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

لە بەرامبەردا رووداوی رفاندنی هاوڵاتیان سەریهەڵداوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a9fa153c-19cf-4a5c-bb9b-a54b6e3d8aa8/8.ism/manifest

K24

ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووک پلانی نوێیان داڕشتووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو گرووپانەی کە ھەفتەی رابردووەوە سەریانھەڵداوە و دەستیان کردووە بەڕفاندنی ھاوڵاتیان، بەرپرسانی ئەمنیی کەرکووک پێیانوایە کە دوای جێگیربوونی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگاکە کردەوە تیرۆریستییەکان لە 95% لە ناوەندی کەرکووک کەمبوونە.

رووداوی رفاندن لە کەرکووک گەیشتووەتە ئاستێک مامۆستایانی بەشێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارە هۆشداریی دەدەنە فێرخوازەکانیان کە ئاگاداری خۆیان بن لە مەترسیی رفاندن، بەڵام بەرپرسانی ئەمنیی شارەکە پێچەوانەی مامۆستایان پێیانوایە کە: دۆخەکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە مەترسیدارە.