بە ڤیدیۆ.. مەلا بەختیار: کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەستەڵەکی تواندەوە
K24
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێریی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەستەڵەکی نەگرێدانی کۆبوونەوەکانی تواندەوە.
مەلا بەختیار لەبارەی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەك لە سەركردە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو بە (کوردستان24)ی راگەیاند: ”كۆبوونەوەكە بەستەڵەكی نەبەستنی كۆبوونەوەكانی تواندەوە و لە سەرۆكایەتی عێراقدا ھەموو حزبەكان كە ھاتبوون قسەی مەسئولانەیانكرد".
مەلا بەختیار گوتیشی: "سەرەرای بۆچوونی جیاواز، سەبارەت بە ھەرێم و باسی ھەرێم و چارەسەری دەستووریی و قانوونی ھەیە و مەتحی پێشمەرگە كرا لە شەرەكاندا، لە بارەی توركیا وەك یەكێتیی جەختمان كرد لە ھاتنی ئەو ھێزە دەست تێوەردانە، بەڵام بە شێوەی دیبلۆماسی چارەسەر بكرێت".