خازر ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش كوژران
K24
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له میحوه‌ری خازر لە پارێزگای هەولێر ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش و ئۆتۆمێلەكانیان كردە ئامانج و بوونە هۆی کوژرانی چەند چەکدارێکی داعش.
به‌یانى ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش له نزیك گوندی (گه‌زه‌كان) له میحوه‌ری خازر لە كاتێكدا سەرقاڵی به‌ستنى چه‌كى قورسى جۆرى كاتیۆشا بوون له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كانیان لە لایەن فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش کرانە ئامانج.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى لە فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رماندەیی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانىی بە (كوردستان 24) دراوە: "سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه‌ى كه لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانەوە ئەمڕۆ کراونەتە ئامانج كوژراون و ئۆتۆمبێل و چەكەكانیشیان تێكشكێندراون".