فوئاد مەعسوم بڕیاردرا كۆبوونەوەكان بەردەوام بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق

لە كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان و فراكسیۆن و لایەنەسیاسییەكان بڕیاردرا كۆبوونەوەكان بە شێوەی دەوریی بەردەوام بن، بۆ چارەكردنی كێشەكان لە عێراقدا
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fbb208aa-d6a7-423d-9139-8f8a7a4a9ff1/4 - Segment1(00_02_01.100-00_03_07.800).ism/manifest

K24- بەغدا

فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند لە كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان و فراكسیۆن و لایەنەسیاسییەكان بڕیاردرا كۆبوونەوەكان بە شێوەی دەوریی بەردەوام بن، بۆ چارەكردنی كێشەكان لە عێراقدا.

لەبارەی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەك لە سەركردە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، فوئاد مەعسووم بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "ھەندێك لە سەركردەكان بەھۆی سەفەركردن نەیانتوانی بەشداریی لە كۆبوونەوەكە بكەن، بەڵام دانیشتنێكی زۆر باش بوو".

فوئاد مەعسوم گوتیشی: "لەمەودوا كۆبوونەوەكان بە شێوەی دەوریی بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی كە ھەن چارەسەر بكرێن، ھەم ئەو كێشانەی پەیوەندیان بە نێوخۆی عێراق ھەیە و ھەمیش ئەو كێشانەی پەیوەندیان بە ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە ھەیە، بڕیاردرا كەشوھەوایەك دروست بكرێت بۆ ئەوەی پێكەوە دابنیشن و گفتوگۆ بكەین و كێشەكان چارە بکەین".