بە ڤیدیۆ.. مەلا بەختیار: کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەستەڵەکی تواندەوە

”كۆبوونەوەكە بەستەڵەكی نەبەستنی كۆبوونەوەكانی تواندەوە و لە سەرۆكایەتی عێراقدا ھەموو حزبەكان كە ھاتبوون قسەی مەسئولانەیانكرد".
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1b9f8e81-2d30-4d05-8ca0-da0355929ec5/4 - Segment1(00_00_00.000-00_02_00.700).ism/manifest

K24

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێریی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەستەڵەکی نەگرێدانی کۆبوونەوەکانی تواندەوە.

مەلا بەختیار لەبارەی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەك لە سەركردە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو بە (کوردستان24)ی راگەیاند: ”كۆبوونەوەكە بەستەڵەكی نەبەستنی كۆبوونەوەكانی تواندەوە و لە سەرۆكایەتی عێراقدا ھەموو حزبەكان كە ھاتبوون قسەی مەسئولانەیانكرد".

مەلا بەختیار گوتیشی: "سەرەرای بۆچوونی جیاواز، سەبارەت بە ھەرێم و باسی ھەرێم و چارەسەری دەستووریی و قانوونی ھەیە و مەتحی پێشمەرگە كرا لە شەرەكاندا، لە بارەی توركیا وەك یەكێتیی جەختمان كرد لە ھاتنی ئەو ھێزە دەست تێوەردانە، بەڵام بە شێوەی دیبلۆماسی چارەسەر بكرێت".